لە نەخۆشخانەی نەسڕ کە رووبەڕووی کۆمەڵکوژییەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بوبوو تەرمی ٢٨٣ کەس دۆزرایەوە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە کۆمەڵکوژی و جینۆساید لە کەناری غەززە.
چالاکیەکانی گەڕان لە نەخۆشخانەی نەسڕ لە شاری خان یونس دوای کشانەوەی سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە.
لە ئەنجامی چالاکییەکانی تیمەکانی تەندروستی تاوەکو ئیستا تەرمی ٢٨٣ کەس دۆزرایەوە.
دەستنیشان کرا، کۆمەڵکوژییە دوو مانگ پێشتر لە کاتی گەماڕۆدانەوەی نەخۆشخانەکە لە لایەن رژێمی داگیرکەر ئەنجام دراوە.
زۆرینەی شەهیدەکانی کەناری غەززە ئافرەت و منداڵن.
داگیرکەرانی سەهیۆنی بە ئەنقەست خەڵکی مەدەنی فەلەستینی بە گولڵە تیرۆر دەکەن یان بە چەقاندنی بە بولدۆزەر شەهیدیان دەکەن.
چالاکییەکان بۆ دووبارە چالاککردنی نەخۆشخانە بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شاری جۆرجی کۆماری ئەفریقای باشوور لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەک لە کاتی دروستکردن ٣٣ کەس گیانیان لە دەست دا.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا راگەیاند کە لە ناوچەی خارکیڤی ئۆکراینا ١٢ نیشتەجێگایان کۆنترۆل کردووە.
ئۆفیسی میدیایی حکومەتەکەی لە غەززە راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ غەززە زیاتر لە ١٠٠ زانا، ئەکادەمیست، پرۆفسیۆری زانکۆ و لێکۆلینەر شەهید بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٥ هەزار و ٣٠٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٩ هەزار و ٢٦١ کەسیش بریندار بوون.